بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ھێزە ئاسایشتییەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە درونێکی ھەڵگری تەقەمەنییان لە تەنیشتی سنووری پارێزگای کەربەلا خستووەتە خوارەوە.
بە قسەی ئەم سەرچاوانە، درونەکە دە کیلۆگرام کەرەستەی تەقاندنەوەی پێ بووەو لە کاتی ڕۆییشتن بەرەو قوڵایی شاری کەربەلا بووە.
سەرچاوە فەرمییەکانی عێراق ھێشتا لە ھەمبەر ئەم ڕاپۆرتەدا ھیچ کاردانەوەیەکیان لە خۆیان پیشان نەداوە نە پشتڕاستیان کردوەتەوەو نە ڕەتیان کردووەتەوە.
سەرباری شکست ھێنانی داعش لە ساڵی ٢٠١٧ و سەرکەوتنی عێراق بە سەر ئەم تاقمە تیرۆریستییەدا دوای سێ ساڵ و نیو پێکدادان، بەرماوەکانی داعش ھێشتاش لە بڕێک لە پارێزگاکاندا خەریکی جم و جوڵی تیرۆریستین.
342/